سەفا نووری بووە راهێنەری یانەی بابان

سەفا نووری، راهێنەری نوێی یانەی بابان

یانەی بابان، سەفا نووریی وەک راهێنەری نوێی تیپی تۆپی پێی یانەکە دەستنیشانکرد بۆ کێبڕکێکانی خولی پلەیەکی کوردستان و پلە دووی عێراق، راهێنەرەکە ئامانجی ئەوەیە یانەکە لە خولی کوردستان بهێڵێتەوە.

سەفا نووری بە کەناڵ هەشتی راگەیاند" بەبێ هیچ مەرجێک ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەم وەرگرتووە و تەنیا دەمەوێت هاوکارییان بکەم، گرێبەستی نێوانمان بۆ ساڵێکە و کار لەسەر دروستکردنی پێکهاتەیەکی گەنج دەکەینەوە بۆ کێبڕکێکانی داهاتووی یانەکەمان."

راهێنەری نوێی  یانەی بابان، روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت،"دەمانەوێت ئەمساڵ تەنیا لە خولی پلەیەکی کوردستان بمێنینەوە، یانەکە بەرنامەی هەیە بۆ ساڵانی داهاتوو بناغەیەکی بەهێز بە یاریزانی گەنج بۆ یانەی بابان دروست بکات."

سەفا نوریی تەمەن 47 ساڵ، بۆ یەکەمجارە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی پلەیەک وەردەگرێت، پێشتر ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکان و هەڵبژاردەی سلێمانی وەرگرتووە و خاوەنی چەندین ناسناوە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، هەروەها بڕوانامەی "سی" ئاسیای هەیە و بەشێوەیەکی گشتی ئەزموونی لەبواری راهێناندا هەیە.