پێشمەرگەی سلێمانی مێژوو دەنووسێتەوە

یاری نێوان- نەورۆز و دهۆک لە خولی پیشەگەرانی عێراق- وێنە (پەیجی فەڕمی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)

یانەی پێشمەرگە، دوای بردنەوەی لە یانەی مینای شاری بەسرە، بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکانی هەرێمی کوردستاندا توانی نازناوی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی عێراق بەدەستبهێنێت.

لەشاری بەغداد و بەدیاریکراوی لە یاریگەی تاجی، هەردوو یانەی پێشمەرگە و مینای شاریی بەسرە، لە یاری کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی عێراق بەیەک گەیشتن.

یارییەکە بۆ نوێنەرەکەی هەرێمی کوردستان گرنگ بوو، چونکە بۆ یەکەمجار بوو یانەیەکی کوردستان بگاتە یاری کۆتایی خولەکانی عێراق.

کوڕانی پێشمەرگە توانییان یارییەکە بە ئاسانی و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن، هەریەک لە مستەفا عودەی لە خولەکی 72 و سامی سەعید لە خولەکەکانی 81 و 90+4 گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگەیان تۆمارکرد.

دواتر لە مەراسیمێکی تایبەتدا مەدالیا و جامی یەکەم خولەکە بەسەر یاریزانان و ستافی راهێنەرانی یانەی پێشمەرگە دابەشکرا، لە شاری بەغدادیشەوە بەجامی یەکەمییەوە گەڕانەوە شاری سلێمانی.