چین و قەتەر رێککەوتنێکی 27 ساڵەیان واژۆکرد

ڕێککەوتنەکە لەگەڵ سینۆپێک دوای ڕێککەوتنێکی هاوشێوە دێت کە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو لە دۆحه مۆرکرا،

چین ڕازی بوو بە ڕێککەوتنێکی دیکەی گازی سروشتی بۆ ماوەی دەیان ساڵ لەگەڵ قەتەردا، ئەمەش هەنگاوێکی دیکەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی وڵاتەکەی.

کۆمپانیای سینۆپێکی چینی ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی نوێی دابینکردنی گازی سروشتی LNG بۆ ماوەی 27 ساڵ لەگەڵ قەتەر ئینێرجی واژۆ کردووە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەردوو کۆمپانیاکە هاوکاری قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی باکوری کەنداوی عەرەبی دەکەن کە ساڵانە 3 ملیۆن مەتر/ تۆن گازی شلکراو بۆکۆمپانیای سینۆپێکی چینی دابین دەکات.

ڕێککەوتنەکە لەگەڵ سینۆپێک دوای ڕێککەوتنێکی هاوشێوە دێت کە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو لە دۆحه مۆرکرا، کاتێک کۆمپانیای چینی ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە کارگەیەکی گازی شل لە قەتەر کرد، کە یەکێکە لە هەناردەکارانی  گازی شل بۆ جیهان، ئەمجارە، سینۆپێک لە %5 سوود لە کۆمپانیایەکی هاوبەش وەردەگرێت کە توانای پرۆسەکردنی 3 ملیۆن  مەتر تۆنی لە ساڵێکدا هەیە.

ئەم ڕێککەوتنە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هاوردەکردنی چین لە شەنگهای واژۆکرا، کەسێیەم ڕێککەوتنی درێژخایەنی دابینکردنی وزەیە لە نێوان سینۆپێک و قەتەرئینێرجی.

ئەمە لەکاتێكدایە، هەردوو کۆمپانیاکە لە ساڵی 2021 ڕێککەوتنێکی 10 ساڵەی کڕین و فرۆشتنی گازی شلیان واژۆ کرد،ئێستاش گرێبەستەکەیان بۆ ماوەی 27 ساڵی دیکە درێژکردۆتەوە.