ڕێکخراوی فاو پێرستی خۆراکی بۆ تشرینی یەکەم راگەیاند

پێوەری نرخی شیرەمەنی لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە ڕێژەی 2.2% بەرزبووەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 9 مانگ بەردەوام لە دابەزیندا بوو.

پێڕستی نرخەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) لە مانگی تشرینی یەکەمدا دابەزی بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا بەهۆی دابەزینی نرخی شەکر، دانەوێڵە، ڕۆنی سەوزە و گۆشت.

هاوکات، پێوەری فاو، کە بەدوای زۆرترین کاڵای خۆراکی جیهاندا دەکەوێت لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە تێکڕای 120.6 خاڵ دابەزیوە، لە 121.3 خاڵی مانگی رابردوو.

بە پێچەوانەوە، پێوەری نرخی شیرەمەنی لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە ڕێژەی 2.2% بەرزبووەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 9 مانگ بەردەوام لە دابەزیندا بوو.

لە ڕاپۆرتێکی جیاوازدا سەبارەت بە دابینکردن و خواستی دانەوێڵە، ڕێکخراوی فاو پێشبینیەکانی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی جیهانی بۆ ئەمساڵ هێشتۆتەوە بۆ 2 ملیارو 819 تۆن، ئەمەش بەرزبوونەوەیە بە ڕێژەی 0.9% بە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

پێشبینی دەکرێت بازرگانی جیهانی بۆ دانەوێڵە لەمساڵ و ساڵی 2024 بگاتە 469 ملیۆن تۆن، ئەمەش کەمبوونەوەیە بە ڕێژەی 1.6% بەراورد بە ساڵی پێشتر.