سعودیە بودجەی بونیادنانی دوو مزگەوتی لە ئەفریقا ئاشکراکرد

شازادە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێگرەوەی سعودیە و سەرۆکوەزیرانی سعودیە. فۆتۆ: AP

شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند :"سعودیە بە پەرۆشە بۆ وەبەرهێنانی نوێ لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی کیشوەرەکەدا بە بڕی زیاتر لە 25 ملیار دۆلار، هەروەها مسۆگەرکردنی 10 ملیار دۆلار لە هەناردەکردن و دابینکردنی پێنج ملیار دۆلاری دیکە بۆ ئەفریقا تا ساڵی 2030، بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ وڵاتانی کیشوەرەکە و فراوانکردنی بازرگانییەکانی".

شازادە محەمەد بن سەلمان، لە وتارەکەیدا لە لوتکەی نێوان سعودیە و ئەفریقا کە رۆژی هەینی لە ریاز بەڕێوەچوو، ماوەی دەستپێکردنی بونیادنانی دوو مزگەوتی پیرۆزی لە ئەفریقا ئاشکرا کرد لە رێگەی دەستپێکردنی پڕۆژە و بەرنامەکانی پەرەپێدان لە کیشوەرەکەدا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە ماوەی 10 ساڵدا.

هەروەها، لەوتارەکەیدا جەختی لە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا کردەوە و گوتی : "شانشینی سعودیە زیاتر لە 45 ملیار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پشتیوانیکردنی پەرەپێدان و پڕۆژە مرۆییەکان لە 54 وڵاتی ئەفریقا، هەروەها هاوکارییەکانی ناوەندی فریاگوزاری شاسەلمان زیاتر لە 450 ملیۆن دۆلار بووە لە 46 وڵاتی کیشوەرەکەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو وڵاتە یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە پشتیوانی خۆی بۆ بەدەستهێنانی یەکێتیی ئەفریقا راگەیاند".