سێ هەنگاو عێراق بەرەو بازاڕی جیهانی گاز هاندەدات

لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە عێراق سێ بڕوانامەی هەیە، کەهانیدەدات بۆ بازاڕی گازی جیهانی.

مودار ئەلکەرەوی، ئەندامی لیژنەی ئابوری پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند "عێراق کێڵگەی گازی هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەبوونی یەدەگی باش، لە کاتێکدازیادبوونی خێرایی وەبەرهێنانی گازی پەیوەندیدار لە کێڵگە نەوتییەکانیدا بۆ دەیان ساڵە بە بڕێکی زۆر سووتاوە و بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگە و زیانی ماددی ملیۆنان دۆلاری بە عێراق گەیاندووە لە مانگێکدا.

گوتیشی " قەبارەی یەدەگی گاز لە عێراق لەوانەیە بە ڕێژەیەکی زۆر زیاد بکات، چونکە ناوچەیەکی گەورە هەیە کە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی وردی گەڕانی تێدا ئەنجام نەدراوە، واتە نەخشەی گاز دیاری نەکراوە، ئەگەر بەوردی دیاری بکرێت زۆرزیاتر دەبێت لەوەی ئاماژەی پێدراوە و هاوکات وڵاتەکە سێ بڕوانامەی هەیە بۆ چوونە ناو بازاڕی گاز".

ئەمە لەکاتێکدایە، هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی نەوت بۆ وەبەرهێنانی گازی پەیوەندیدار بەردەوام دەبێت و لەوانەیە بگاتە قۆناغی پێویست لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا، بەرهەمهێنانی گازی پێویست مانای سەقامگیری بەرهەمهێنانی کارەبایە و کەمکردنەوەی بودجەی پارەدانە بۆ هاوردەکردنی گاز.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، لە 10ی نیسانی ئەمساڵدا، زیانەکانی هەناردەکردنی گاز بە 12 ملیار دۆلار خەمڵاند و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە تێچوونێکی زۆرە بۆ سەرچاوەکانی نەوت و سەرچاوە داراییەکانی وڵاتەکە.

هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی گاز و ئامانج لە گەیشتن بە خۆبژێوی عێراق لە گازدا، بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردن و بەرهەمهێنانی کارەبایە لە رێگەی گازەوە، بەجۆرێک کە ژینگەی عێراق پارێزراوبێت و کەمترین زیانی پێبگات.