ئەمریکا رێگری لە خواستی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای چین دەکات

شی جین پینگ سەرۆکی چین لەم هەفتەیەدا هۆشداری دا بە هاوتا ئەمەریکییەکەی جۆو بایدن کە ئەو جۆرە کردەوانە " زیان بە بەرژەوەندییە رەواکانی چین دەگەیەنن."

سنوردارکردنەکانی ئەمەریکا پەیوەست بە چیپە پێشکەوتووەکانەوە کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیای چین ناچار دەکات بیر لە پرۆژەکانی ژیری دەستکرد بکەنەوە.

کۆمپانیای ئەلیبابا Alibaba رۆژی پێنجشەممە بوو بە نوێترین کۆمپانیای چینی، کە دانی بە کاریگەری سزاکانی ئەمەریکادا ناوە.

کۆمپانیای یاری ڤیدیۆیی تێنسێنتیش Tencent لەم هەفتەیەدا رایگەیاند توانای فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکانی هەوری پێشکەوتوو لە کەمبوونەوەدایە، بەهۆی کاریگەری ئەو سنورانەی ساڵی رابردوو واشنتن سەپاندی بۆ رێگریکردن لە چین لە کڕینی چیپی نوێ.

نی تاو، دامەزرێنەری ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ڕۆبۆپیدیا، کە ماڵپەڕێکی ئۆتۆماتیکی و رۆبۆتە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت " ئەم رووداوەی (ئەلیبابا) پێمان دەڵێت، کە سنووردارکردنی ئەمەریکا لەسەر دابینکردنی چیپ بۆ کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای چین دەتوانێت بڕیارە بازرگانییەکانی دواتر تێکبدات".

واشنتن کۆنترۆڵی هەناردەکردنی چین وەک رێوشوێنێکی ئاسایشی نیشتمانی دەبینێت بە مەبەستی رێگریکردن لە دەستگەیشتنی چین بە چیپە پێشکەوتووەکان کە پێویستە بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد و چەکی پێشکەوتوو وەک موشەکی هایپەرسۆنیک و فڕۆکە جەنگییە نهێنییەکان.

چین ئەو نیگەرانییانە رەت دەکاتەوە، شی جین پینگ سەرۆکی چین لەم هەفتەیەدا هۆشداری دا بە هاوتا ئەمەریکییەکەی جۆو بایدن، کە ئەو جۆرە کردەوانە " زیان بە بەرژەوەندییە رەواکانی وڵاتەکەی دەگەیەنێت".

لە 17 ی مانگی تشرینی یەکەم، سنوردارکردنی چیپەکان بەهێزکرا بۆ بۆکەمکردنەوەی بەکارهێنانەکانی چین، کە ڕێگەیان بە کۆمپانیاکان دەدا چیپ بکڕن.