گوگڵ ماوەیەکە فشاری لەسەرە تاوەکو لە بازاڕی ژیریی دەستکرددا بگاتەوە بە رکابەرەکانی. لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە کۆمپانیاکە باسی لە مۆدێلی زیرەکی جێمنای Gemini کردووە کە دەتوانێت پێش مۆدێلی جی پی تی چواری ئۆپن ئەی ئای بکەوێت.

گوگڵ سێ مۆدێلی جێمنای بەرهەمهێناوە، ئەڵترا، پڕۆ و نانۆ، کە لە ئێستادا تەنها مۆدێلی پڕۆ بەردەستە و لە رێگەی چات بۆتی باردەوە دەتوانن بەکاریبهێنن، بەڵام جێمنای ئەڵترا کە دەتوانێت پێشی مۆدێلی جی پی تی چوار بکەوێت، ساڵێکی دیکە بەردەستدەبێت.

پسپۆڕان دەڵێن جێمنای پڕۆی هەرچەندە، لە زۆربەی پێوانەکاندا جی پی تی 3.5ی بەزاندووە، بەڵام توانای بەزاندنی ئاستی جی پی تی چواری نییە.

جێمنای ئەی ئای، مۆدێلێکی ژیریی دەستکردی کۆمپانایای گوگڵە و لە کۆنفرانسی  ئای ئۆ 2023، 2023 Google I/O بۆیەکەمجار نمایشکرا، ئامانج لێی ئەوەبوو مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵێک بەرنامەی فراواندا بکات و بتوانێت جۆرە جیاوازەکانی داتا، وێنە و دەق تێکەڵ بکات و شیکردنەوەی بۆ بکات.