/

زمانی کوردی بۆ سیستمی ژیری دەستکرد زیاددەکرێت

لە پاش چەندین هەوڵ، یەکەم هەنگاو بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بۆ سیستمەکانی ژیریی دەستکرد لەلایەن گەنجێکی پارێزگای هەڵەبجەوە نرا.

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە کەناڵ8ی راگەیاند، لە ئێستادا کۆمپانیای "کوهیرنس" کار لەسەر زیادکردنی زمانەکان بۆ ناو ژیریی دەستکرد دەکات، پاش چەندین هەوڵ بڕیاریاندا زمانی کوردیی ناوەندی بۆ لیستی زمانەکان زیادبکەن، هاوکات ملیۆنان داتای راهێنراوی بۆ زمانی کوردیی ناوەندی بڵاوکردەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە لە داهاتوودا ئەوکەسانەی زمانی کوردی بەکاردەهێنن، بتوانن لەرێگەی ژیریی دەستکردەوە ئیش و کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، هەم لەرێگەی پرسیار و وەڵام هەم بۆ هەموو کارەکانی دیکە، کۆمپانیاکە لە ئێستادا هەڵسەنگاند و پاکسازیی دەکات وەک تاقیکاریەک بۆ زیادکردن و جێگیرکردنی زمانەکە. هەروەها گوتیشی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ سیستمی ژیریی دەستکرد دەتوانێت لەداهاتوودا کۆمپانیاکانی دیکەی ژیریی دەستکرد سودی لێببین و بتوانن بۆ چاتبۆتەکانی وەک چات جی پی تی، بارد و مۆدلەکانی دیکە زیادیبکەن.