یاریزانێکی دیکەی کورد بانگێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت.

پەشەنگ عەبدوڵا، یاریزانی یانەی دیگیۆفۆرسی سویدی . فۆتۆ:GOOGLE

دوای ئەوەی ئاکام هاشم، یاریزانی یانەی هەولێر لە شوێنی ئەمجەد عەتوانی یاریزانی یانەی زاخۆ، بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا، خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، پەشەنگ عەبدولڵای یاریزانی یانەی دیگیۆفۆرسی سویدی ئاگادارکردووەتەوە، لە ئامادەباشیدا بێت،بەڵێنی ئەوەشی پێدراوە لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی تیپی عێراق بکرێت.

موهەنەد عەلی، هێرشبەری یانەی شورتەی عێراقی لە دوایین یاریی یانەکەی هەستی بە ئازار کردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، ئەگەر بێتو میمی بۆ جامی ئاسیا ئامادە نەبێت، هێرشبەرە کوردەکەی سوید بانگهێشتدەکرێت.

پەشەنگ عەبدوڵا، لە قەای کۆیە لەدایکبووە، چوار ساڵە لە یانەکانی سوید یاریدەکات، وەرزی رابردووش لە یانەی داڵکورد یاریی دەکرد، تاوەکو ئێستا تەنیا یەک یاریی لەگەڵ شێرەکانی ڕافیدەین ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ تەواوی یاریزانە پیشەگەر و ناوخۆییەکانی عێراق گەشتی دوبەی دەکەن، لەوێ بەشداریی کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەن، وەک ئامادەکارییەکیش بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا، یارییەکی دۆستانەش بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور ئەنجامدەدەن.