هه‌رێز جه‌مال
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12:00 به كاتى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رگاى گواستنه‌وه‌ى یاریزان له خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق داده‌خرێت.
چوار یانه‌کەی هەرێمی کوردستان له ماوه‌ى ئه‌م چوار هه‌فته‌یەدا گۆڕانكارییه‌كى باشیان ئه‌نجامدا بۆ تۆكمه‌كردنى ریزه‌كانیان، یانه‌ى نه‌ورۆز چوار پیشه‌گه‌رى گواسته‌وه كه گرنگترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ى مارادۆناى هێرشبه‌رى پێشوو، ئیفانى نا‌یجیری و ناوه‌راستكارى وه‌رزى رابردوویان بوو، به پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیكیش له‌و یانه‌یه بۆ كه‌ناڵ8، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌ویش گرێبه‌ستێكى دیکە رابگه‌یه‌نن.
هه‌رچى یانه‌ى هه‌ولێریشه، كه قه‌یرانێكى قوڵى دارایی روویتێكردووه، سێ له یاریزانه‌كانى ماڵئاواییان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانى یانه‌كه ده‌ڵێن، مافى ده‌ستبه‌رداربوونیان لاى ئێمه‌یه و ته‌نیا یاریزانێكیش كه رووى له هه‌ولێر كردووه، هیلیۆ مۆنتێرۆى یاریزانى پێشووى تیپه‌كه‌یه، لە بەرامبەردا به فه‌رمى ئاسۆ رۆسته‌م رۆیشتووه كه تاوه‌كو ئه‌م ساته ئه‌و یاریزانه كورده‌ى شارى سلێمانى بێ یانه‌یه.
زاخۆ و دهۆك، له‌م میركاتۆیه بازاریان گه‌رم نه‌بوو هەریەکەیان یاریزانێكیان گواسته‌وه‌تەوە ریزەکانیان، زاخۆ هه‌وڵى شێركۆ كه‌ریمى یاریزانى هه‌ولێرى دا، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه پێشبینیده‌كرێت له هه‌ولێر بمێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ى دیار بوو، له بازارى گواستنه‌وه‌ى زستانه په‌یوه‌ندیكردنى سه‌عد ناتقى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى ئه‌بهاى سعودى بوو به یانه‌ى قوه‌جه‌ویه، هاوکات یانە شینپۆشه‌كه چه‌ند یاریزانێكى به‌رێكردو چه‌ند پیشه‌گه‌رێك و یاریزانى عێراقى نوێى خسته ریزه‌كانیه‌وه، هاوشێوه‌ى شورته و زه‌ورا كه ئه‌وانیش به یاریزانی پیشه‌گه‌ر پێکهاتەکانیان تۆكمه‌تر كرد.