//

دۆزینەوەی ئەنتی بایۆتیک بە ژیریی دەستکرد

پێشکەوتنەکانی ژیریی دەستکرد بەردەوام جێدەستی خۆی لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا دیاری دەخات و بە تایبەتیش بواری پزیشکی، توانرا بۆ یەکەم جار لەڕێگەی ژیریی دەستکردەوە، ئەنتی بایۆتیکێکی نوێ بدۆزرێتەوە.

تیمێک لە لێکۆڵەرەوان لە زانکۆی MIT لە ماساچوسیتس لە ئەمەریکا بۆ یەکەم جار لەدوای 60 ساڵ ئەنتی بایۆتیکێکی نوێیان دۆزیەوە ئەویش بەیارمەتی و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد.

بەگوێرەی گۆڤاری نەیچەری زانست بڵاویکردوەتەوە، ئەنتی بایۆتیکەکە دۆزراوەکە بۆ جۆرە بەکتریای (MRSA) Methicillin-resistant Staphylococcus aureus بەکاردەهێنرێت.

ئەو جۆرە بەکتریایە بەرگری هەیە دژی هەموو ئەنتی بایۆتیکیەکانی دیکە، بەڵام  ئەم جۆرە ئەنتی بایۆتیکە نوێیەی بە پشتبەستن بە AI دروستکرا توانی کاریگەری بەسەر بەکتریاکەوە هەبێت.