کۆمپانیای مێتا دەیەوێت ژیریی دەستکرد لە ئاستی باڵادا دروستبکات

کۆمپانیاى مێتا، هەوڵەکانى بۆ دورستکردنى ژیریی دەستکرد لە ئاستى باڵا دەستپێدەکات.

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان هەوڵی دروستکردنی ژیریی دەستکرد، لەئاستی باڵا دەدات. گوتیشى: بۆ داهێنان لە ژیریى دەستکردى باڵا، کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپاناکانى ئۆپن ئەی ئای و گوگڵ ئەنجامدەدەن.

ژیریی دەستکرد لە ئاستی باڵادا، بە AGI ناسراوە و پێی دەگوترێت ژیریی دەستکردی گشتی. زەکەبێرک گوتی، پێویستە ژیریی دەستکردی گشتی دروستبکەین، بۆ ئەوەی بگەین بە چارەسەرى کێشە گەورەکان. دەشڵێت، لە ئێستادا ناتوانرێت پێناسەیەکی ورد بۆ AGI بخرێتەروو.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر لە پانێڵێکدا لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، نیک کلیگ، لە کۆمپانیای مێتاوە، داوای لە زانایانی بواری تەکنەلۆجیاکرد، کۆدەنگییەک بۆ دروستکردنی پێناسەیەک بۆ ژیریی دەستکردی گشتی دروستبکەن.