كۆتایی ئەمساڵ یاری ئەلکترۆنی باتمان ئەرکەم شادۆو نمایش دەكرێت

وێنەیەك لە ترەیلەری یاریی ئەلكترۆتی "باتمان ئەركەم شادۆو.

یاری ئەلکترۆنی "باتمان ئەرکەم شادۆو"، کە لەلایەن ستۆدیۆی "ئایرۆنمان ڤی ئاڕ کامۆفلاج"ەوە پەرەی پێدراوە، لە کۆتایی ساڵی 2024دا لەسەر "مێتا کوێستی 3" نمایش دەکرێت.

کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام و دروستکەری هێدسێتی مێتا کوێست، ترەیلەری نوێترین یاریی ئەلکترۆنی "باتمان ئەرکەم شادۆو" تایبەت بە ڤی ئاڕ بڵاوکردەوە، کە تایبەت بۆ هێدسێتەکە دروستکراوە.

کۆمپانیای کامۆ فلاجی دروستکەری یارییەکە لەگەڵ ستۆدیۆی ئۆکۆلۆس لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، سەرقاڵی پەرەپێدانی یارییەکەن، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بڵاوبکرێتەوە.

ئەمە بۆ جاری دووەمە زنجیرەی یاریی ئەلکترۆنی باتمان ئەرکەم، تایبەت بە ڤی ئاڕ دروستدەکرێت، جاری یەکەم لەساڵی 2016 کۆمپانیای رۆک ستێدی، یارییەکەی لەسەر ئامێری "پلەیستەیشن ڤی ئاڕ" بەردەستخست، ئێستاش بڕیارە نوێترین ڤێرژنی بۆ "مێتا کوێست 3" لە کۆتای ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.