ئەو کەسەی ترایلەری یاریی GTA VI دزەپێکرد رەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی دەکرێت

ئەو هاککەرە 18 ساڵەی ترەیلەری یاریی ئەلیکترۆنی جی تی ئەی سکسی پێش وادەی خۆی بڵاوکردەوە، بە تەنیا بە بەکارهێنانی مۆبایلێک، تەلەفیزیۆنێک، ئامێرێکی پەخشکردنی ئەمازۆن و لەژێر چاودێری پۆلیسدا کارەکەی ئەنجامداوە.

ئاریۆن کۆرتج ناوی هاککەرەکەیە، ئاندامی گروپێکی تاوانکاری ئۆنڵاینە بەناوی لاپسوس، لەکاتێکدا لەلایەن پۆلیسەوە بۆ هاککردنی کۆمپانیاکانی ئوبەر و ئێنڤیدیا لەژێر چاودێریدا بووە، توانیویەتی ترەیلەری یاریی ئەلیکترۆنی جی تی ئەیش دزە پێبکات، هەربۆیە لەلایەن دادوەرێکی بەریتانیاوە، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام بەهۆی رێژەی بەرزی ئۆتیزمەکەیەوە، بە ناشایستە بۆ دادگاییکردن دانرا، بەڵام بەهۆی ترسی دووبارەکردنەوەی تاوانەکە، دادوەرەکە بڕیاریدا کورتەج لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی بمێنێتەوە، تاوەکو ئەو کاتەی پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی، چیتر بە مەترسی بۆ سەر خەڵکی نازانن.