باڵدرز گەیت 3 خەڵاتی باشترین یاریی بافتای بردەوە

ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە شاری لەندەنی پەیتاختی بەریتانیا
ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە شاری لەندەنی پەیتاختی بەریتانیا

رۆژی پێنجشەممە، 11ی نیسانی 2024، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە شاری لەندەنی پەیتاختی بەریتانیا بەڕێوەچوو، یاریی ئەلیکترۆنی باڵدرز گەیت 3 (Baldur's Gate 3)، وەکو باشترین یاریی ساڵ هەڵبژێردرا و زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێنا.

باڵدرز گەیت 3، لەپاڵ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریی ئەلیکترۆنی بافتا، توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی هەڵبژێردراوی یاریکەران، کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت، هەروەها خەڵاتی بافتا بۆ باشترین موزیک، چیرۆک و ئادا، بەمەش یارییەکە بووە براوەی پێنج خەڵاتی بافتا.

چیرۆکی یارییەکە باس لە شانشینێکی خەیاڵی دەکات کە جنۆکە و جادووگەر و چەند کارەکتەرێکی کێوی تێیدا نیشتەجێن، بەگوێرەی ستۆدیۆکانی لاریان، باڵدرز گەیت 3، سەرکەوتنێکی بازرگانی بووە و زیاتر لە 10 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.

هەروەها یاریی سوپەر ماریۆ برەزەرس وەندەر، بووە براوەی خەڵاتی یاریی ئەلیکترۆنی خێزانی و یاریی بە کۆمەڵ.