وەرزێکی نوێی یاریی فۆڕتنایت بڵاودەکرێتەوە

وەرزێکی نوێی یاریی (فۆڕتنایت) Fortnite بەڕێوەیە، گۆڕانکاری لە شێوازی یاریکردن و نەخشەی یارییەکە ئەنجامدراوە.

بەشی یەکەمی وەرزی پێنجی یارییەکە، بەناوی (ئەندەر گراوند) Under Ground دەبێت، ئێستا گەیمەران دەتوانن لە ژێر زەویدا یاریی بکەن، چەند جێگایەکی نوێ ببینن، لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانن شەڕی سەرکردنەکانی ناو یارییەکە بکەن و ئۆتۆمبێلی بەرز و چەندین چەکی نوێش بەکاربهێنن.

فۆرتنایت لەم وەرزەدا چەند کارەکتەرێکی زیادکردووە، کە بوونەتە جێی باس، ئەوانیش پیتەر گریفن، کارەکتەری زنجیرەی فامیلی گای، کە خۆی کەسایەتییەکی کۆمیدی هەیە بەڵام لە یەرییەکەدا وەک یاریزانێکی لەشجوانی دەردەکەوێت، لەگەڵ چەند کارەکتەرێکی یاریی لێگۆ.

رۆژی سێی کانونی یەکەمی 2023، یەکەمین وەشانی وەرزە نوێیەکە بڵاوکرایەوە، بەهەمان شێوە رۆژی حەوت و هەشتی ئەم مانگە، دوو وەشانی دیکە و چەند تایبەتمەندییەک بۆ یارییەکە زیاددەکەن. ئیپیک گەیم، لە ساڵی 2017 یاریی فۆرتنایتی بڵاوکردەوە، ناوبانگێکی باشی پەیاکرد و مانگانە 231 ملیۆن کەس، بە بەردەوام یاریی پێدەکەن