ئەپڵیکەیشنی هۆڵیوودی کیم کارداشیان کۆتایی پێدێت

کیم کارداشیان، ئەستێرەی زنجیرەی تەلەفیزیۆنی کیپینگ ئەپ ویز زە کارداشیان، بە بی بی سی راگەیاند، یارییەکە کۆتایی پێدێت بەڵام هەتا هەتایە یبەو کۆمەڵگەیەی یارییەکە دروستی کردووە ئیلهام بەخش دەبێت.

یارییەکە دووبارەکردنەوەی ژیانی کیم کارداشیانە، کە یاریزانان دەتوانن لە رێگەی ئەڤەتارێکی کیم کارداشیانەوە ژیانی کەسایەتییکە بژین.

یارییەکە لە کۆگای ئەپەکانی ئەپڵ و ئەندرۆید سڕاوەتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی پێشتر ئەپەکەین هەبووە تاوەکو 8ی نیسان دەتوانن بەکاریبهێنن.

هەروەها بە یەکێک لە 100 باشترین یارییەکانی ئەم دەیەیە لە لایەن ماڵپەڕی یاری پۆلیگۆن دیارکراوە.

لە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆربس لە تەممووزی 2016، یارییەکە 45 ملیۆن جار دابەزێنراوە، کە 160 ملیۆن دۆلاری لە داهاتدا بەدەستهێناوە و کارداشیانیش نزیکەی 45 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.