/

فرۆشی پلەیستەیشن5 زیاتر لە 50 ملیۆن کۆپی تێپەڕاند

کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی رایگەیاند، دوای سێ ساڵ لە راگەیاندنی، فرۆشی پلەیستەیشن5 گەیشتە 50 ملیۆن دانە.

پلەیستەیشن5 لەکاتی کۆرۆنا و مانگی تشرینی دوومی ساڵی 2022 خرایە بازاڕەوە، بەڵام فرۆشی بەهۆی کۆرۆنا و کورتهێنانی چیپەوە کەمێک سەختبوو. سەرەڕای ئەمانەش، پی ئێس فایڤ، لە نزیکەی هەمان ماوەی پی ئێس فۆر، فرۆشی گەیشتە 50 ملیۆن دانە.

ئامێری یاریکردنی پلەی توو بە پڕفرۆشترین کۆنسۆڵی سۆنی دەمێنێتەوە بە فرۆشتنی زیاتر لە 155 ملیۆن یەکە، لە کاتێکدا ئامێری یاریکردنی پلەی  فۆڕ، 117 ملیۆنی تێپەڕاند.

هەندێک لەو یارییە ئەلیکترۆنیانەی ئەمساڵ خرانە بازاڕەوە هۆکار بوون بۆ فرۆشتنی زیاتری ئامێرەکە،  بەتایبەت یاری "سپایدەرمان 2"، کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنییەوە بەرهەمهێندراوە، بوو بە خێراترین فرۆشراوترین یاری ستۆدیۆکانی پلەی ستەیشن لە یەکەم 24 کاتژمێر دوای بڵاوکردنەوەی.