/

کۆنسوڵی نوێی پرۆجێک کیوی سۆنی بڵاودەکرێتەوە

سۆنی، لە کۆتایی ئەمساڵ یاخود لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، کۆنسوڵی نوێی پرۆجێک کیو Project Q، دەخاتە بازاڕەوە.

کۆمپانیای سۆنی، کۆنسوڵی نوێی پرۆجێک کیو Project Q راگەیاندووە کە خاوەنی چەندین تایبەتمەندییە لەوانە: کۆنسوڵەکە روونمایەکی فراوانی هەشت ئینجی هەیە، بە روونی 1080 پێکسڵ و تێکرایی نوێبوونەوەی 60 هێرتزە، لە رێگەی وای فایەوە ئەنتەرنێتی پێدەگات. لە رێگەی پرۆجێک کیووە دەتوانرێت یارییەکانی پلەیستەیشن فایڤ ئەنجامبدرێت، هەروەها هەر یارییەک لەسەر پلەیستەیشن فایڤ هەبێت، خودکارانە دەگوازرێتەوە بۆ  سەر کۆنسوڵەکە.

کۆمپانیای سۆنی رایگەیاند :"کۆنسوڵەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، پەیوەندی بە وایفاییەکەوە دەکات و دەتوانێت پرۆسەی یاریکردنەکە لەسەر پلەیستەیشنەوە بگوازێتەوە بۆ کۆنسوڵەکە، هاوکات چەندین تایبەتمەندیی ناوازەی دیکەی تێدایە".

بڕیارە کۆنسوڵی پرۆجێک کیو Project Q لە کۆتایی ئەمساڵ، یاخود سەرەتای ساڵی داهاتوو، بەردەستبێت بۆ بەکارهێنەران. نرخەکەی 199.99 دۆلاری ئەمریکی دەبێت.