/

کۆمپانیاکانی کانۆن، نیکۆن و سۆنی بۆ کەمکردنەوەی وێنەی ساختە پێکەوە کاردەکەن

هەر سێ کۆمپانیای کانۆن، نیکۆن و سۆنی پێکەوە کاردەکەن تاوەکو روبەڕووی وێنەی ساختە ببنەوە کە بە ژیریی دەستکرد دروستدەکرێت.

ساڵی رابردوو، جیهان کۆمەڵێک وێنەی بینی کە بە ژیریی دەستکرد دروستکراو بوون، لەوانە وێنەی سەرۆکەکان، ئەکتەرەکان، تەنانەت وێنەی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و وێنەی جەنگی ئیسرائیل و حەماس  کە ساختەکران و بوونە هۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و چەواشەکاری خەڵک.

بۆ کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەم  دۆخە، کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنەری کامێرا وەکو نیکۆن، سۆنی و کانۆن ئێستا کاردەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی تەکنەلۆجیایەکی نوێ کە ئاسانکاری دەکات بۆ دیاریکردنی بنچینەی وێنەکان و ناسینەوەی وێنەی ساختە.

سێ کۆمپانیاکە ڕێگە بە فۆتۆگرافەرەکان دەدەن لە ناو کامێراکانیاندا، واژۆی دیجیتاڵی دروستبکەن. ئەم واژۆیانە، زانیارییەکانی وەکو ناوی فۆتۆگرافەرەکە، رێکەوت، کات و شوێنی وێنەکەی تێدا تۆماردەکرێت، دواتر دەتوانرێت لە رێگەی بەرنامەیەکی ئۆنڵاینی بێ بەرامبەرەوە پشتڕاست بکرێتەوە.