ئەمڕۆ وادەى پڕکردنەوەى فۆڕمى یەکەکانى نیشتەجێبوون کۆتاییدێت

پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە قۆناغی دروستکردندا. فۆتۆ:حەمەسور

ئەمڕۆ وادەى پڕکردنەوەى فۆڕمى یەکە نیشتەجێبووەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆتایى دێت و قۆناغی جیاکردنەوەی ناوەکان دەستپێدەکات

مەریوان مەلاحەسەن، گوتەبێژى وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە کەناڵ8ی راگەیاند، پاش ئەوەی دوو جار دەرفەتی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون درێژکرایەوە، بڕیارە ئەمڕۆ 31ی کانوونی دووەمی 2024، دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆرمە ئەلیکترۆنییەکان بێت.

مەریوان مەلاحەسەن، گوتی: "لەسەرەتاى مانگى شوباتەوە جیاکردنەوە و پاکتاوى ناوەکان دەستپێدەکەن و ئەو کەسانەى خانوویان هەبێت لە لیستەکە دەردەهێندرێن و دواتر تیروپشکیان بۆ ئەنجامدەدەن".

ئەو کەسانەی خوازیاری پڕکردنەوەی فۆرمەکەن لە چەند کاتژمیری داهاتوودا، دەتوانن کلێک لێرە بکەن و زانیارییەکانی خۆیان و پێداویستییەکان بنێرن بۆ سوودمەندبوون لە یەکە نیشتەجێبوونەکان.