سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناردنی پارە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو هەمواری یاسای بودجە بەردەوام دەبێت

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو هەمواری یاسای بودجە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی شوباتی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان گوتی "تاوەکو هەمواری یاسای بودجە، ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت".

گوتیشی "سەرقاڵی وردبینین لە هەموارکردنەوەی یاسایی بودجە و کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکەین".

لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد "بەردەوامدەبین لەپارەدارکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى شایستە داراییەکانى لە بودجەى گشتى عێراق".

ئاماژەى بەوەش کرد "ئەنجومەنى وەزیران سیستمى پارەدانى ئەلیکترۆنى پەسەند کرد".

گوتیشى "قبوڵى ناکەین عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلابوونەوەى ململانێکان".

لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی هەرێمی کوردستانیشەوە، سودانی گوتی "گرێبەستە نەوتییەکان تێچوو و نرخیان زۆرە، بۆیە پێویستە گۆڕانکارییان تێدابکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ تیمی راوێژکاران کراوە تاوەکو لە رەشنووسی هەمواری یاسای بودجە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە"