یەکێتیی ژوورە بازرگانییهکانی تورکیا رایگەیاند، مانگی رابردوو هەزار و 682 کۆمپانیا داخراون و 11 هەزار کۆمپانیاش دامەزراون.
یەکێتیی ژوورە بازرگانییهکانی تورکیا ئاماری دامەزراندن و داخستنی کۆمپانیاکانی بۆ مانگی کانونی دووەمی 2024 بڵاوکردەوە و رایگهیاند: لە تورکیا و باکوری کوردستان " هەزار و 682 کۆمپانیا داخراون"، بهمهش ژمارەی کۆمپانیا داخراوەکان بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی 7.5% زیادیکردووه، بهوپێیهی لە مانگی کانوونی دووەمی 2023 هەزار و 560 کۆمپانیا داخرابوون.
بەگوێرەی ئاماری یەکێتییەکە، لە یەکەم مانگی ئەمساڵدا 11 هەزار و 45 کۆمپانیا و دامەزراوەی هەرەوەزی لە سەرجەم پارێزگاکاندا دامەزراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین کۆمپانیا لە ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر دامەزراون، بهجۆرێك 35%ی ئەو کۆمپانیایانە لە ئیستانبوڵ و 11% لە ئەنقەرە و 7.5 %ش لە ئیزمیرن.