بەرنامەی کارتی زەردی کەناڵ8 لە یاریگە ئامادەبوون و دیمەنی نەبینراوی شەڕو ئاژاوەی نێوان کۆیە و خاک تۆمارکراوە

شەڕ و پێکدادانی نێوان یانەی کۆیە و خاک لە خولی پلەیەکی کوردستان. فۆتۆ: بەرنامەی کارتی زەرد، تایبەت بە کەناڵ8.

دوێنێ هەینی، یاریی نێوان یانەکانی کۆیە و خاک لە خولی پلە یەکی کوردستان بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات، بەڵام لە رۆحی وەرزشیدا یەکسانی بەدینەکرا و دوای یارییەکە پێکدادان لەنێوان ئەندامانی دوو یانەکەدا روویدا.

پێکدادانی جەمسەرەکان گەیشتە ئەو رادەیەی، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات، بۆ بڕیاردان لەو بارەیەوە.

.کامێراکانی بەرنامەی کارتی زەردی کەناڵ8 لە یاریگە ئامادەبوون و دیمەنی نەبینراوی شەڕوپێکدادانەکەیان تۆمارکردووە

کەناڵ8 تاکە میدیایی کوردی بوو کە لە شەڕەکەی نێوان ئەو دوو یانەیە ئامادەبوو، هاوکات جێگری سەرۆکی تۆپی پێی کوردستان وردەکاریی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کرد و گووتی، یەکێتییەکە داوای لە کەناڵ8 کردووە تەواوی تۆمار و گرتە ڤیدیۆییەکانی تایبەت بە شەڕ و پێکدادانەکە بنێرن، چوونکە تیمی بەرنامەی کارتی زەرد هەموو بەڵگە و تۆمارەکانی .رووداوەکەی لایە، یەکێتییەکە ئاشکراشی کرد کە دوای تێپەڕبوونی 72 کاتژمێر بڕیاری کۆتایی دەدەن

سەرۆکی یانەی کۆیەش دەڵێت: لە دوێنێوە بە تەلەفۆن داوای لێبوردنمان لە یانەی خاک کردووە، پێم سەیرە میدیا قسە لەسەر رووداوەکان دەکەن، لە کاتێکدا تەنیا کەناڵ8 لە یاریگە ئامادەبووە.