خانمانی دووگیان دەتوانن رۆژوو بگرن؟

ژنانی دووگیانی موسوڵمان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕەنگە لە ڕووی ئاینییەوە رێگەپێدراوبن کە بەرۆژوو نەبن، بەتایبەت ئەگەر مەترسیی زیانگەیاندن بە تەندروستیی دایک یان کۆرپەلە هەبێت.

بەڵام چەند توێژینەوەیەک دەریدەخەن کە زۆربەی خانمان هێشتا لە کاتی دووگیانیدا بەڕۆژووبوون هەڵدەبژێرن، خۆیان لە گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆژوو لەگەڵ پزیشکەکانیان بەدوور دەگرن.


پێداچوونەوەی ئەنجامی هەندێک لە توێژینەوە بڵاوکراوەکان لەسەر بەڕۆژووبوونی خانمانی دووگیان لە مانگی رەمەزاندا یان بەرئەنجامەکانی دایکان و کۆرپەلە کراوە و زانیاریی ناکۆک هەیە لەسەر کاریگەرییەکانی رۆژووگرتن لەسەر دووگیانی.


بەگشتی، تاوەکو ئێستا دەرنەکەوتووە کە وەرزشکردن کاریگەری هەبێت لەسەر کێشی کۆرپەلە لە کاتی لەدایکبوون، یان لەدایکبوونی پێشوەختە. ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە نیشانەکانی ماندووێتیی دایکان و وشکبوونەوەی لەشەوە هەیە، لەگەڵ رێژەیەکی کەم لە زیادبوونی کێش. هەروەها کۆمەڵێک زانیاریی ناکۆک هەن سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشیی شەکرەی دووگیانی و بەرزیی فشاری خوێنی دایکان. جگەلەمەش، لەوانەیە رۆژووگرتن کاربکاتە سەر تەندروستیی جەستەیی کۆرپەلە و دابەزینی شلەی دەوری کۆرپەلە.


لە کۆتاییدا، ئەگەر هەندێک خانمان لە کاتی دووگیانیدا بەڕۆژووبوون هەڵبژێرن، پێویستە پزیشکەکان پێشنیازی درووست و زانستی، چاودێریکردنی وردتر پێشکەش بکەن بۆ کەمکردنەوەی زیان و کاریگەریە نەرێنیەکان لەکاتی بەڕۆژووبووندا.

د. سۆما تاهیر عەبدوڵڵا
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون