بە گرتنەبەری ئەم هەنگاوانەی خوارەوە، لە مانگی رەمەزاندا بۆنی ناخۆشی دەمت مەهێڵە و تەندروستیی دەم و ددانت بپارێزە:
• رۆژانە دوو جار شۆردنی ددانەکان، جاری یەکەم شەوانە پێش خەوتن، جاری دووەمیش پاش خواردنی نانی پارشێو. باشترە هەویری ددانێك بەکاربهێنیت كە فلۆرایدی تێدابێت.
• رۆژانە دووجار بەکارهێنانی پەتی ددان
• بۆ كەمكردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم گرنگە زمان بەباشی پاكبكرێتەوە لەكاتی شۆردنی ددانەكاندا
• بەكارهێنانی غەرغەرەی تایبەت بە وشكبوونەوەی ناودەم بۆ رێگریكردن لە بۆنی ناخۆشی دەم
• رێگریكردن لە وشكبوونەوەی جەستە بە خواردنەوەی بڕی پێوسیت لە ئاو و شلەمەنییەكانی دیكە پاش رۆژووشكاندن
• دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی كافاین وەكو چا و قاوە هەروەها خواردنە تیژەكان لەبەرئەوەی دەبنە هۆی وشکبوونەوەی جەستە
• دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان و هەرجۆرێكی دیکەی دووكەڵ كە هۆكارن بۆ بۆنی ناخۆشی دەم
د. رۆشنا بابەکر، پزیشکی ددان