بەردی بۆریی لیکەڕژێنەکان چییە؟

بەردی بۆریی لیکەرژێنەکان چەند تەنێکی رەقی شێوە بەردین کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی کانزاکان لە ناو بۆرییەکانی .لیکەڕژێنەکاندا دروستدەبن

 بۆریی لیکەڕژێنەکان ئەو رێرەوانەن کە لیک لە لیکەرژێنەوە دەگەیەننن بە ناو دەم. ئەم حاڵەتە زۆرجار بە کلسکردنی بۆرییەکانی لیکەڕژێنەکان ناودەبرێت.

بەردی بۆریی لیکەڕژێنەکان زیاتر لە پێگەییشتوواندا دەردەکەوێت و باوترین هۆکارە بۆ گیرانی بۆریی لیکەڕژێنەکان.

نیشانەکان:

  1. سەرەکیترین نیشانەی ئەم حاڵەتە، دروستبوونی ئازارە لە دەم، مل و رووخساردا. ئازارەکە لە پێش کاتی ژەمەکان و خواردندا زیاتر و توندتر دەبێت، هۆکاری ئەم توندبوونەش ئەوەیە کە لەو کاتانەدا، لیکەڕژێنەکان لیکێکی زیاتر دەردەدەن بەڵام بەهۆی گیرانی بۆریی لیکەوە، لیکەکە ناتوانێت بێتەدەرەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی ئاوسان و ئازاری زیاتر
  2. ئاوسان و هەستیاربوونی مل، رووخسار و دەم
  3. وشکبوونی دەم
  4. دروستبوونی ئاستەنگ لەکاتی قوتدان و دەمکردنەوەدا
  5. کاتێک لیکەرژێنەکان پڕدەبن لە لیک، هەوکردنی بەکتریایی دەکرێت رووبدات. نیشانەکانی ئەم هەوکردنانەش دەکرێت تا، تامی ناخۆشی دەم و سووربونەوەی ئەو شوێنەبێت کە هەویکردووە

هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم بەردانە چیین؟

هەندێک پێکهاتەی لیک وەکو کالسیۆم فۆسفەیت و کالسیۆم کاربۆنەیت، هەندێجار کۆدەبنەوە و رەقدەبن، ئەمەش بەرد دروستدەکات و بۆری لیکەڕژێنەکان دەگرێت. ئەم بەردانە دەکرێت قەبارەکانیان چەند ملیمەترێک یان تەنانەت چەند سانتیمەترێکیش بن.

کاتێک ئەم بەردانە بۆرییەکانی لیکەڕژێنەکان دەگرن، لیک لە لیکەڕژێنەکاندا کۆدەببێتەوە و دەیانئاوسێنێت.

هۆکاری دروستبوونی ئەم بەردانە بەتەواوی نەزانراوە، بەڵام دەکرێت چەند هۆکارێک مەترسیی تووشبوون زیاتربکەن وەکو:

  1. بەکارهێنانی چەند جۆرێکی دەرمان وەکو دەرمانەکانی بەرزەفشاری خوێن و دژەهیستامینەکان، ئەم دەرمانانە وادەکەن بڕی بەرهەمهێنانی لیک لەلایەن لیکەڕژێنەکانەوە کەمببێتەوە
  2. ئەگەر کەسێک کەم ئاو و شلەمەنی بخواتەوە و تووشیی وشکبوونەوە ببێت، مەترسیی تووشبوونی بە حاڵەتە زیاتردەبێت، چونکە چڕی یاخود ئەستوری لیک زیاتر دەبێت
  3. کەمخۆریش دەکرێت هۆکاربێت چونکە بڕی بەرهەمهێنانی لیک کەم دەکاتەوە