FILE - Journalists walk past Leonardo da Vinci's Mona Lisa during a visit of the Louvre museum Tuesday, June 23, 2020. Using X-rays to peer into the chemical structure of a tiny speck of the celebrated work of art, scientists have gained new insight into the techniques that Leonardo da Vinci used to paint his groundbreaking portrait of the woman with the exquisitely enigmatic smile. (AP Photo/Christophe Ena, File)

هەڕەشەی تەقاندنەوە لە تابلۆی مۆنا لیزا دەکرێت

چوارشەممەی رابردوو، مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس، پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە، کە لەژێر هەڕەشەی تەقاندنەوەدان و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری لو فیگارۆی فەڕەنسی، یەکشەممەی رابردوو، گروپێک بەناوی "باوکە دامەزرێنەرەکانی کۆنفیدراسیۆنەکە"، پەیامێکی هەڕەشەئامێز و ئاگادارکەرەوەیان ئاڕاستەی مۆزەخانەی لوڤەر کردووە و بە تەقاندنەوەی چەند تابلۆیەکی بەناوبانگی مۆزەخانەکە هەڕەشەیان کردووە.

گۆڤارەکە ئەوەشی خستووەتە روو، مۆزەخانەی لوڤەر دەستبەجێ، سەرچاوە ئەمنییەکان و پۆلیسی پاریسیان لەم پەیامە ئاگادارکردووە و لێکۆڵینەوەکان هەر زوو دەستیانپێکردووە.

لە ناوەڕۆکی پەیامی کۆنفیدراسیۆنەکەدا هاتووە، کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، "جەخت لە تەقاندنەوەی مۆنا لیزا و شاکارە هونەرییەکانی دیکە دەکەینەوە، ئەمە تەنها ئاگادارکردنەوەیە، 100 کیلۆگرام لە تەقەمەنی C4، دەتوانێت زیانێکی گەورە بگەیەنێت".

پاش گەیشتنی پەیامەکە، مۆزەخانەکە دەستبەجێ هێڵێکی گەرمی بەرگری و بریکارە ئەمنییەکانی ئاگادارکردووەتەوە و وەزارەتی کولتوور ئەرکی پشکنینەکانی گرتووەتە ئەستۆ، پاش تێپەڕینی چەند کاتژمێرێک لە گەڕان و پشکنین، هیچ پارچەیەکی گومانلێکراو لە مۆزەخانەکەدا نەدۆزراوەتەوە.

پەیامی تەقاندنەوەی مۆزەخانەی لوڤەر و پارچە هونەرە ناوازەکانی، لەژێر ناونیشانی باوکە دامەزرێنەرەکانی کۆنفیدراسیۆنەکەدایە، کە مێژووی ئەم ناوە، دەگەڕێتەوە بۆ 36 پیاوی سەدەی نۆزدەیەم، کە نوێنەری کۆڵۆنییەکانی بەریتانیا بوون لە ئەمریکای باکور، کە لەچوارچێوەی زنجیرەیەک کۆنفرانسدا، توانییان وڵاتی کەنەدا دابمەزرێنن لە ساڵی 1867.

ئەمە یەکەم جار نییە ناردنی هەڕەشە و پەیامی تەقاندنەوەی مۆزەخانەی لوڤەر روودەدات، تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بە هەمان شێوە، مۆزەخانەکە و کۆشکی ڤێسای، کە دوو لە دیارترین شوێنە گەشتیاریییەکانن لە جیهاندا، بەهۆی هەڕەشەی تەقاندنەوە چۆڵکران و پاش رۆژێک لە پشکنین بەرووی سەردانیکەراندا کرانەوە.