یەکەمین هێلی میترۆ لە پاریس بە ئینتەرنێتى 5G روپۆشدەکرێت

لە چوارچێوەی پرۆژەی (گراند پاریس ئێکسپرێس) کە کۆمەڵێک هێڵی گواستنەوەی خێرایە لە رێگەی میترۆوە بە ئینتەرنێتى 5G روپۆشدەکرێت لە ناوچەی ئیل دی فرانس کە دەکەوێتە باکووری ناوەڕاستی فەرەنسا.

ئەندازیاران بە وردى کاریان تێدادەکەن تاوەکو خزمەتگوزاری پەیوەندی لە ماوەی گەشتەکان لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی دیکە بەردەوام بێت و نەپجرێت.

سیستمی هێڵی 5G کە لەسەر بنەمای فایبەر ئۆپتیکی بەهێز دامەزراوە و قەبارەی گەورەیان هەیە، وادەکات ئەو سەرنشینانەی کاتێک بەم هێلی میترۆیانە گەشت دەکەن، بە شێوەیەکی بەردەوام بتوانن ئینتەرنێت بەکاربهێنن.

تیری مۆنتالانت، بەرپرسی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی گراند پاریس ئێکسپرێس، دەڵێت: " رۆژانە سێ ملیۆن کەس بەم میترۆیانە هاتوچۆدەکەن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە نزیکەى یەک ملیۆن کەس رۆژانە هێڵی 15 بەکاردەهێنن".

مۆنتالانت گوتى،"بۆ ئێمە هەستێکی زۆر خۆشە ئاواتمانبوو،، کە بتوانین بەردەوامی پەیوەندی دیجیتاڵی لە ماڵەکەیانەوە تا شوێنی کارکردنیان بۆ هەموو ئەم سەرنشینانە دابین بکەین، ئەگەر تەنها لەبەر هۆکاری بازرگانییش بێت."

بریارە لە داهاتوو هێلی 15ی باشووری گراند پاریس ئێکسپرێس تاوەکو ساڵی 2025 بەتەواوى ئامادەبێت و بەڕووى گەشتیاران و هاوڵاتیان بکرێتەوە.