کەناڵ8- سلێمانی
بەشێک لە پزیشکانی سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان کرد و دەڵێن تاوەکو مووچە وەرنەگرن، ناچنەوە سەر کارەکانیان.
سێشەممە 26ی ئادار، بەشێک لە پزیشکانی سلێمانی شوێنی کارەکانیان بەجێهێشت و لە بەردەم نەخۆشخانەی شار کۆبوونەوە و دەڵێن چیدیکە بێمووچە دەوامناکەن.
د. سیڤەر قادر، یەکێک لە پزیشکە بەشدارەکانی گردبوونەوەکە، بە کەناڵ8ی گوت "تاکە داهاتی ئێمەی پزیشکانی نیشتەجێ مووچەکانمانە، بۆیە ئیدی ناتوانین بەبێ مووچە لەسەر کارەکانمان بەردەوامبین".
گردبوونەوە و مانگرتنی بەشێک لە پزیشکان لەکاتێکدایە دووشەممە 25ی ئادار سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان بەهۆی بێمووچەییەوە کارکردنی کارمەندانی لە زۆربەی ناوەندە تەندروستییەکانی کەرتی حکومی راگەیاند.