وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە

هێزەكانی پێشمەرگە. فۆتۆ: پەڕەی وەزارەتی پێشمەرگە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پلەی 14 هەزار و 747 پلەدارو پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبریاری شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان.