دوای 40 ساڵ نیشانەشکێنێکی ڤەنزوێلی بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات

لیۆنێل مارتینێز، نیشانەشکێنی ڤەنزوێلی.

پێی وایە تەمەن تەنیا بابەتێکی هزرییە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاست و سەرنجدانی نییە، لیۆنێل مارتینێز، نیشانەشکێنێکی ڤەنزوێلییە، دوای 40 ساڵ دەگەڕێتەوە و بە ورەیەکی بەرز و هەستێکی خۆشەوە بەشداریی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 دەکات.

40 ساڵ تێپەڕێوە بەسەر یەکەمین بەشداریی مارتینێز لە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلس کە مێژووەیەکەی بۆ ساڵی 1984 دەگەڕێتەوە، دووەمجارە بەشداریی لە ئۆڵۆمپیاددا دەکات و پێشبینی دەکات، ئەمجارە لە ئۆڵۆمپیادی پاریس جیاوازی دروستدەکات.

دەتوانین ئەوە ببینین کە شتەکان دووبارە دەبنەوە و بەڕێگەی دروست پێویستە کارەکانمان راپەڕێنین، بابەتەکە تەنها پەیوەندیدارنییە بە بیرکردنەوەی ئەرێنی و خەونەکانمانەوە، بەڵکو پێویستمان بە کارکردن و قوربانیدانە، بگرە دەبێت باجی خەونەکانیشت بدەیت، هەموو ئەمانە ناچارت دەکەن گەشتی وڵاتان بکەیت، لە ژووری هۆتێلێکدا بەتەنها بیت و لەدەرەوەی سنووی هێز و ئیرادەی خۆتدا بیت، بەڵام بە مکووڕبوون لەسەر سەرکەوتن تێدەگەیت کە لەسەر رێگەی راستیت.

لیۆنێل مارتینێز، نیشانەشکێنی ڤەنزوێلی.

مارتینێز پێیوایە تەمەن هیچ کاریگەرییەکی نییە و تەنیا ژمارەیەکە و هیچیتر، لە ساڵی 1984وە هەموو وزەی خۆی لەبواری نیشانەشکاندندا بەگەڕخستووە و لە ساڵی 2011 جارێکی دیکە پریشکی خەونەکانی گەیشتوونەتە ئاستی بەشدارئکردن لە پاڵەوانییەتی وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە گوادالاخارا، بەڵام نەیتوانیوە خۆی بگەیەنێت لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن

چاوەروانیی مارتینێز، دووەم دوورودرێژترین ماوەی چاوەڕوانییە بۆ نیشانەشکێنێک لەمێژووی ئۆڵۆمپیادەکاندا، ریکۆردی ئەم بوارە بەناوی هیرۆشی هۆکیتسۆی ژاپۆنییەوەیە، کە بۆ یەکەمجار بەشداریی ئۆڵۆمپیادی 1964ی کردووە و تەمەنی 71 ساڵ بووە کاتێک بەشداریی لە ئۆڵۆمپیادی لەندەندا کردووە.