هەڵبژاردەی کوبا بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 دەکات

ئاڵای وڵاتی کوبا، لە پاڵەوانییەتی بۆکسێن. فۆتۆ: AP

هەڵبژاردەی کوبا تایبەت بە یاری بۆکسێن، لە پاڵەوانییەتیەکی ئامادەکاری بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 لە وڵاتەکەی، رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بوونەوە و یاریزانەکانی کوبا لەسەرجەم ئاستەکان و لە هەشت رووبەڕووبونەوەی لەسەریەک سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، کە بۆکسێنەرە کوبییەکان سەرجەم بردنەوەکانیان بەتێکڕای پێنج خاڵی بێبەرامبەر بوو لەسەر بڕیاری لیژنەی ناوبژیوانان.

تیمی فەرەنسا لەلایەنی دەروونیی و مێشکییەوە براوەبوون، چونکە هەرگیز ناتوانیت لە کوبا لەو هەڵبژاردەیە ببەیتەوە، ئێمە لەپێناو ئامادەکردنی بۆکسێنەرەکانمان بۆ ئۆڵۆمپیاد و بەهێزکردنی لایەنی تەکنیکیان لێرەین.

دۆمێنیک ناتۆ، سەرۆکی یەکێتی بۆکسێنی فەرەنسا

لە زنجیرە بردنەوەکانی کوبادا، جۆلیۆز سیزار لا کروزی پاڵەوانی ئۆڵۆمپی، لەکێشی 92 کیلۆگرام و ئارلین لۆپێز پاڵەوانی ئۆڵۆمپی، لەکێشی 80 کیلۆگرام، سەرکەوتنیان تۆمارکرد، کە توانیان بەسەر هەریەکە لە سوهەیب بوعافیە و سیزار یورجیلین سەربکەون.

لەو پاڵەوانییەتیەدا، سوفیان ئۆمیحەی فەرەنسی، براوەی دوو مەدالیای برۆنزی ئۆڵۆمپیاد و سێجار پاڵەوانی جیهان بەشداری نەکرد" کە لەدوایین ساتەکاندا کشایەوە و لەلایەن هۆگۆ رۆبێرت گراوەوە شوێنەکەی پڕکرایەوە.

جێگەی باسە لە 25ی مانگی داهاتوو تاوەکو 3ی مانگی حەوت، لەوڵاتی تایلاند، دوایین پاڵەوانییەتی ئامادەکاری بۆ گەیشتن بۆ ئۆڵۆمپیاد تایبەت بە یاری بۆکسێن ئەنجامدەدرێت.