بەرگریى شارستانى هەولێر: 41 دووکان لە بازاڕى لەنگە سوتاون

دیمەنێک لە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە

بەرگریى شارستانى هەولێر رایگەیاند، سەرقاڵى ئامادەکردنى راپۆرتێکن لەسەر ئاگرەکەى بازاڕى لەنگەى هەولێر کە لەرۆژى 8ى ئەم مانگە کەوتەوە.

کاروان میراودەلى، گوتەبێژى بەرگریى شارستانى هەولێر بە کەناڵ8ى راگەیاند "لەئاگرکەوتنەوەکەى دوێنێى بازاڕى لەنگەى هەولێر 41 دووکان سوتاون و دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە هۆکارى ئاگرەکە و قەبارەى زەرەر و زیانەکان کردووە.

گوتیشى "راپۆرتێکى تێرو تەسەل لەسەر روداوەکە ئامادە دەکەن و دواى جەژن رایگشتى لێ ئاگاداردەکەنەوە".

لە ماوەى ئەمساڵدا دووجار بازاڕى لەنگەى هەولێر سوتاوە جارى یەکەم، رۆژى27ى شوبات ئاگرێکى گەورە لە بازاڕى لەنگە کەوتەوە و هەرچەندە حکومەت بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووان، بەڵام تاوەکو ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە.

لە ئاگرکەوتنەوەکەى 27ى شوبات 185 دووکان بەتەواوى سووتان و زیانەکانیشى بە زیاتر لە شەش ملیار دینار خەمڵێندرا دوێنێ جارێکى تر ئاگر لە بازاڕى لەنگە کەوتەوە و بەهۆیەوە 41 دووکان سوتان.