لە چەند ناوچەیەکى هەولێر بەهۆى بارانى بەخوڕەوە لافاو دروستبووە

دروستبوونى لافاو لە تەیراوى هەولێر. فۆتۆ: کەناڵ8

پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر رایگەیاند "بەهۆى بارانى بەخوڕەوە لە چەند ناوچەیەکى هەولێر لافاو دروستبووە".

ئەیوب وەرتى، پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر ئاماژەى بەوە کرد "لە گەڕەکەکانى تەیراوە و گڵکەند و شارەدێى بەحرکە و رزگاریى و دارەتوو لافاو دروستبووە".

گوتیشى "لەبازاڕی تەیراوە لافاو زیانى بە کاسبکاران گەیاندووە".

گوتیشی "شەقامی 30ی مەتری لە گەڕەکی تەیراوە، بەهۆی لافاوە داخراوە".

باسیلەوەشکرد، بەهۆی لافاوەوەکەوە، ئاو چووەتە نزیکەی 50 ماڵەوە لە گەڕەکە جیاوازەکانی هەولێر و زیان بە 30 عەرەبانەی کاسبکاران گەیشتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژى چوارشەممە لە کاتەکانى بەیانیدا باران و هەورەبرووسکە بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم جگە لە پارێزگای هەولێر، کە تا رادەیەک بارانى کەم دەبێت بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە باران دەسپێدەکاتەوە لەسەرجەم ناوچەکان تاکاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت.