گەورەترین کونی رەش لە رێگای شیری دۆزرایەوە

فەلەکناسان گەورەترین کونی رەش، لە رێگای شیری دەدۆزنەوە، کە 33 هێندەی بارستەی خۆرە.

Gaia BH3 گەورەترین کونی رەشە کە تاوەکو ئێستا لە رێگای شیریدا دۆزرابێتەوە، توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن بەهۆی ئەو هێزەی لەسەر ئەستێرەیەکی نزیک خۆی دروستیکردووە توانیویانە بیدۆزنەوە.

دکترۆر پاسکوال، پانۆزۆی فەلەکناس، دەڵێت، بەراستی ئەم دۆزینەوەیە جێگەی سەرسورمانی تەواوەتییە، لەبەر ئەوەی ئەمە گەورەترین کونی رەشی سەرچاوە ئەستێرەییەکانە لە گەلەئەستێرەکەی ئێمەدا و دووەم نزیکترین کونی رەشە کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە.

ئەم دۆزینەوە بەرێکەوەتە، زانایانی توشی سەرسورمان کردووە و هێندە بە گرنگ ناوی دەبەن، کە زووتر لەوەی پلانی بۆدانراوە وردەکارییەکانی ئەو تەنەیان بڵاوکردوەتەوە تاوەکو فەلەکناسانی دیکەش بتوانن بە زووترین کات چاودێری بکەن و زانیاری زیاتری لەسەر کۆبکەنەوە.

بریارە قۆناغی داهاتووی بڵاوکردنەوەی داتاکان لەسەر ئەم دۆزینەوەیە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2025 بڵاوبکرێتەوە.

لە زانستى فەلەکناسیدا ئەم دۆزینەوانە بە یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکان دادەندرێت و ساڵانە زانایان چەندین توێژینەوە لەوبارەیەوە ئەنجامدەدەن.