سپەیس ئێکس دوو مووشەکی رەوانەی خولگەی زەوی کرد

 سپەیس ئێکس لە یەککاتدا پێکەوە دوو مووشەکی رەوانەی خولگەی زەوی کرد.

کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، دوو مووشەکی لە جۆری سپەیس ئێکس فالکۆن 9، هەڵداوە بۆ خولگەی زەوی، بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەی مانگە دەستکردەکانی ئینتەرنێتی ستارلینک.

کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە پلاتفۆڕمی ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو، رایگەیاندووە، مووشەکی یەکەم لە فلۆریداوە، 23 مانگی دەستکردی گواستووەتەوە بۆ خولگەی سیستمی ئینتەرنێتی ستارلینک و سەرجەمیان لەخولگەکەدا جێگیرکران.

هەروەها مووشەکی دووەم لە کالیفۆرنیاوە رەوانەکرا و 22 مانگی دەستکردی دیکەی ئینتەرنێتی لەگەڵ خۆیدا بردووە و لە خولەگەکە جێگیری کردووە.

کۆمپانیای ستارلینک ئامانجییەتی ئینتەرنێت لەرێگەی مانگی دەستکردەوە بۆ تەواوی جیهان دابینبکات.