/

ناسا فڕۆکەی بێ دەنگی X-59 نمایشدەکات

ناسا نوێترین داهێنانى لە بوارى فڕۆکەدا خستەڕوو، لە داهێنانەکەشی، بریتییە لە فڕۆکەى X-59 ، کە تایبەتمەندى بێ دەنگى هەیە و دەتوانێت خێرایی دەنگ ببرێت.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسا، پەردەی لەسەر فرۆکەی X-59 لابرد، کە ماوەی چەند ساڵێکە کار ى لەسەر دەکات و فرۆکەکە دەتوانێت بە خێرایی دەنگ بفڕێت، بەڵام ئەم جۆرە فۆرکەیە بێدەنگە و لەکاتی فڕێنیدا، ئەو دەنگە زۆرە دروستناکات کە فرۆکەکانی دیکە دروستی دەکەن.

پام ئێڵرۆی، جێگری کارگێڕی ناسا، رایگەیاند، "لە کاتێکدا پەردە لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا سەرسوڕهێنەرە لادەدەین، بەڕاستی گرنگەی  لەو کاریگەریە قوڵەی  فڕۆکەی X-59 تێبگەین کە دەتوانێت لە پیشەسازی فرۆکەدا دروستی بکات. توانایەکی بەهێزی هەیە بۆ شکاندنی بەربەستی دەنگ، بێگومان وابیردەکەیتەوە کە دەنگێکی زۆر بەرزی لێدەربچێت، بەڵام  بە پێچەوانەوە ئەمە تەکنەلۆجیایەکی شۆڕشگێرانەیە و دەتوانێت بە بێدەنگی کاری خۆی ئەنجامبدات"

پام ئێڵرۆی، جێگری کارگێڕی ناسا