سەرەکیتریین هۆکاری کۆنتڕۆڵنەبوونی نیشانەکانی رەبۆ کە رۆژانە لە ڕاوێژکارییەکان دەیانبینم، پابەندنەبوونە بە چۆنیەتی و چەندێتی و شێوازی دروستی بەکارھێنانی پەمپەکانی رەبۆ.
پەمپەکانی رەبۆ ماددەی بێهۆشکەر و کۆکاینیان تێدا نییە تا بڵێی: نامەوێت بەکاریبهێنم چونکە فێریدەبم!
ئەم قسەیە زۆر دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی زانستی نییە.
لەبیرنەکەیت بەکارهێنانی پەمپ لەژێر چاودێریی پزیشک سەرەکیترین و گرنگترین چارەسەری نەخۆشیی رەبۆیە.
هەرکاتێک سەردانی پزیشکەکەت دەکەیت، پەمپی رەبۆکەت لەلابێت بۆ ئەوەی دڵنیاببیتەوە کە شێوازی بەکارھێنانت و چەندێتی و چۆنیەتیی ژەمی پەمپەکەت دروستە.
د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ورد لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و سییەکان