وەزارەتى کشتوکاڵ: بەرهەمى شووتیى هەرێمى کوردستان لەمساڵدا 300 هەزار تۆن تێدەپەڕێنێت

لە کۆتایى مانگى داهاتوو بەرهەمى شووتیى خۆماڵى دەخرێتە بازاڕەوە و پێشبینى دەکرێت، بۆ ئەمساڵ 300 هەزارتۆن تێپەڕێنێت.

بەگوێرەى داتا فەرمییەکانى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەساڵى 2022 بەرهەمى شووتى لە هەرێمى کوردستان 307 هەزار تۆن بووە.

هەروەها بەرهەمى شووتى لەساڵى رابردوو کەمتر بووە لە 300 هەزار تۆن، بەڵام  بۆ ساڵى 2024 بەهۆى لەبارى کەشوهەوا بەرهەمى شووتى بۆ ئەمساڵ پێشبینى دەکرێت زیاتر لە 300 هەزار تۆن بێت.

بەرهەمى شووتیى خۆماڵى شێوەى درێژ و رەنگی سەوزی کاڵە، ئەو شووتییەى لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندایە زۆرینەى بەرهەمى شووتیى ئێرانى و سوورى و بەشێکى کەمیشى تورکییە.