بێگەرد تاڵەبانی: رووبەری زەوی هیچ جووتیارێک دەستکاریی نەکراوە

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی تارگێتی کەناڵ8 راگەیاند، رووبەری زەوی هیچ جووتیارێک دەستکاریی نەکراوە و ئەوەی دەڵێت لەمانگە دەستکردەکانەوە رووبەرەکە کەمترە, شارەزایی هونەری و تەکنیکیی نییە.

گوتیشی، ئێمە دەبێت لەساڵەکانی داهاتوو پابەندبین بەو رووبەرەی لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە بۆمان دیاریدەکرێت، چونکە لە پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق داچاندنی زەوی بە گەنم سنووردارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پارێزگاکەنی دیکەی عێراق لە 100 دۆنم زەوی، جووتیار دەبێت 30 دۆنم بە گەنم دابچێنێت، بەڵام لەهەرێمی کوردستان هیچ سنووردارکردنێک نییە و جووتیار ئازادە، بۆیە ئێمە ناچارین پابەندبین بە بڕیاری عێڕاقەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی لێدوانەکانی وەزیری کشتوکاڵ عێراق وەک ئاسایشی خۆراک پشت بە بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەبەستێت._