
دادگای ڕەسافە فەرمانە سالارییەکەی تایبەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی هەڵوەشاندەوە و پشتیوانی بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی کارکردنی کۆمپانیاکە.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دادگای بەرایی ڕەسافە فەرمانسالارییەکەی ڕۆژی 24ـی ئەم مانگەی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەکەوە پێشکەش کرابوو، هەروەها بڕیارەکەی دەستەکەى وەک خۆی هێشتووەتەوە بۆ ڕاگرتنی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی "تەزڵومێک" _هەستکردن بەستەم_ بووە لەلایەن سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دژی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆڕەک.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان باسلەوە دەکات، ڕێزی تەواو لە دەسەڵاتی دادوەری و بڕیارەکانی دادگای تایبەتمەند دەگرن و بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دادوەریی لەسەرجەم ئەو ڕێکارانەی پەیوەندیدارن بە دۆسیەی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بەشێوەیەک پارێزگاری لە بەرژەوەندی گشتی و مافی بەکارهێنان بکات.
سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: کێشەى کۆڕەک تیلیکۆم کێشەى ئەمڕۆ نییە
دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق ناوەندی سەرەکیی کۆڕەک تیلیکۆمی لە بەغداد داخست
عێراق داوایەک ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کاری کۆڕەک تیلیکۆم