تشرینی یەکەم مانگێكی جەنجاڵ بۆ یارییە ئەلکترۆنییەکان

video games
مانگی تشرینی یەکەمی 2023 کۆمەلێک یاری نوێ بڵاودەکرێنەوە

مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، مانگێکی جەنجاڵە لە یارییە ئەلکترۆنییەکان، زۆرینەی کۆمپانیاکان لە ئەم مانگەدا نوێترین یارییەکانیان دەخەنە بەردەستی بەکارهێنەران.

لە ئەم راپۆرتەدا، باسی گرنگترین ئەو یارییانە دەکەین کە لە تشرینی یەکەم، لەلایەن کۆمپانیای یارییە ئەلکترۆنییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە.

مارڤڵس سپایدەرمان 2

کۆمپانیای ئینسۆمنیاک و سۆنی، پێکەوە یاری مارڤڵس سپایدەرمان 2، لە 20ی تشرینی یەکەم بڵاودەکەنەوە و بۆ پلەیستەیشن پێنج بەردەستدەبێت، ئەگەری هەیە دواتر بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەریش بەردەستبێت.

ئەساسنس کرید مراژ

کۆمپانیای یوبیسۆفت، لە پێنجی تشرینی یەکەم یاری ئەساسنس کرید مراژ بڵاودەکاتەوە، کە چیرۆکەکەی لە بەغدادی پایتەختی ئێستای عێراق و لە 861 ساڵ پێش زایینەوە دەستپێدەکات.

ئالان وەیک 2

ئەگەر حەزت لە یارییەکی کەمێک ترسناک هەبێت ئەوا ئالان وەیک 2، یارییەکی گونجاوە کە لە 27ی تشرینی یەکەم بڵاودەکرێتەوە.

سوپەر ماریۆ برۆس، وەندەر

کۆمپانیای ناینتێندۆ لە 20ی تشرینی یەکەم، یاری سوپەر ماریۆ برۆس، وەندەر بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا ماریۆ و هاوڕێکانی، دەبێت لەگەڵ باوسەردا بجەنگن تاوەکو شانشینی گوڵ رزگار بکەن.

سۆنیک سوپەرستارس

کۆمپانیای سیگا، لە 17ی تشرینی یەکەم، یاری سۆنیک سوپەرستارس بۆ کۆمپیوتەر، ئێکسبۆکس، ناینتێندۆ و پلەیستەیشن بەردەستدەخات، بەکارهێنەران دەتوانن لەگەڵ هاوڕێکانیاندا پێکەوە چێژ لەیاریییەکە وەربگرن.

فۆرزا مۆتۆرسپۆرت

بۆ ئەو کەسانەی خولیای پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلن، فۆرزا مۆتۆرسپۆرت، لە 10ی تشرینی یەکەم، بۆ بەکارهێنەرانی ئێکسبۆکس و کۆمپیوتەر بەردەستدەبێت.

بەكارهینەران دەتوانن یاری بە کۆمەڵ ئەنجامبدەن، هەروەها یارییەکە 500 جۆر ئۆتۆمبێلی تێدایە کە دەتوانن هەڵیبژێرن.