فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى کارەبایى تێسلا بەرزدەبێتەوە

لەمساڵدا تێسلا یەک ملیۆن و 300 هەزار ئۆتۆمبێلی گەیاندووەتە بازاڕەکان

فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوینەی تێسلا بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر، بە رێژەی لەسەدا 27% بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا لە خوار چاوەڕوانییەکانی شیکارەکانەوە بووە، چونکە ئیلۆن مەسک کە خاوەندارێتى کۆمپانیاکە دەکات ناچاربوو لەگەڵ کەمبوونەوەی خواستی کڕیاران رووبەڕووبێتەوە.

کۆمپانیای ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، لە چارەکى سێیەمى ئەمساڵدا 435 هەزار و 59 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمانکاتدا 343 هەزار و 830 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.

بەگوێرەی توێژینەوەی فاکتسێت، شرۆڤەکاران پێشبینیانکردووە کۆمپانیای تێسلا لە ماوەی چارەکی چوارەمدا نزیکەی 461 هەزار ئۆتۆمبێل بفرۆشێت.

کۆمپانیاکە پێویستی بە بازدانێکی گەورە دەبێت بۆ ئەوەی ساڵی 2023 بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە راگەیەندراوەکەی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار کە ساڵانە فرۆشەکانی بە رێژەی لەسەدا 50 زیاد بکات.

لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵدا، تێسلا یەک ملیۆن و 300 هەزار ئۆتۆمبێلی گەیاندووەتە بازاڕەکان، شرۆڤەکاران پێشبینیدەکەن کۆمپانیای تێسلا بۆ تەواوی ساڵەکە یەک ملیۆن و 84 هەزار ئۆتۆمبێل بفرۆشێت.

تێسلا زۆربەی ئەمساڵ نرخەکانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە راکێشانی کڕیاران، کە ئێستا هەڵبژاردەیەکی فراوانتری ئۆتۆمبێلی کارەبایییان هەیە، چونکە زیاتر کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە بەنزین دووردەکەونەوە.