وەزارەتى ئەوقاف: سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
پیشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، "لیژنەی بینینى مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف کۆبووەتەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان و پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکان و شارەزایانی بوارى فەلەکناسی، رایدەگەیەنین سبەی یەکشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە".
هەروەها ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک وڵاتی جیهان لە ناویاندا سعودیە، ئیمارات، قەتەڕ، لوبنان، کوەیت، بەحرەین و فەڵەستین سبەی یەکشەممەیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیارییکرد.
لەبەرامبەریشدا چەند وڵاتێکی دیکە لەناویاندا، عێراق، ئێران، سووریا، ئوردن، عوممان، پاکستان و ئوسترالیا، سبەی یەکەشەممەیان وەک تەواوکەری مانگی رەمەزان دیارییکرد و رۆژی دووشەممەیان کرد بە یەکەم رۆژی جەژن.
29/03/2025