ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە دوکان کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هاوینەهەواری دووکان کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی 10یەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانێتی.
پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دووجار لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
پێشتر و لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن و دواتر لە راگەیەندراوە فەرمییەکاندا، هەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لێدوان و قسەی جیاوازیان لەبارەى هەڵبژاردنەوە دەکرد.
داواکان بۆ پێکهێنانی حکومەت
داواکاریی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێکهێنانی حکومەت خۆی لە داواکانی، حکومەتێکی دادپەروەر و خزمەتگوزار، باشترکردنی گوزەرانی خەڵک، جێبەجێکردنی داواکاریی هاونیشتمانییان و جیاکاری نەکردندا خۆی دەبینێتەوە.
هەروەها مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت داواکارییەکانی، حکومەتی سەرتاسەری، حکومەتێکی بەهێز، رەچاوکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و یەکهەڵوێستی لە بەغداد خستووەتەڕوو.
28/04/2025