خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیا دابەشدەكرێت

خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیا دابەشکرا

خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بۆ ساڵی 2023 بەخشرایە سێ زانای ئەمریکی دوای دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی رووناکیی کوانتەم بە ناوی نانۆ دۆتس.

زانایان مۆنگی باویندی، لویس بروس و ئەلێکسی ئێکیمۆڤ دۆزینەوەیەکیان ئەنجامداوە بە ناوی (کوانتەم دۆتس) واتە خاڵە کوانتەمەکان، ئەم خاڵانە پێکهاتوون لە خاڵی وردی رووناکی کە قەبارەکەیان لە چەند نانۆمەترێک زیاتر تێناپەڕێت.

ئەکادیمیای شاهانەی سوید بۆ زانست لە بارەی ئەم دۆزینەیەوە رایگەیاندووە "نەزانرابوو کە دەتوانرێت خانەیەکی رووناکی هێندە بچووک دروستبکرێت، بەڵام براوەکانی ئەمساڵ بەرچاوڕوونییەکی زیاتریان بە ئێمە بەخشی".

ئەم کانزایە یان خانە نوێیانە دەتوانن لە چەندین بواردا بەکاربهێنرێن، لەوانە لە دروستکردنی شاشەی تەلەفزیۆنی لید، بواری نەشتەرگەری، دۆزینەوەی خانەکانی شێرپەنجە و دروستکردنی جۆرێکی پێشکەوتوو لە پانێڵی وزەی خۆر.

نانۆ دۆتس جۆرێکی رووناکی تایبەتە و لە چەند خانەیەک پێکدێن، ئەم دۆتانە رەنگی زەق دروستدەکەن کە بە ئاسایی لە سروشتدا دروستنابن،تاوەکو ئێستا زانست نەیتوانیبوو رەنگی وا زەق لە کانزایەکی هێندە ورد و قەبارە بچووک دروست بکات.