چۆن گوڵەبەڕۆژە دوای خۆر دەکەوێت؟

کێڵگەیەکی گوڵەبەڕۆژە لە ئەڵمانیا. فۆتۆ: AP

لە توێژینەوەیەکی زانستیدا زانایان گەیشتوونەتە ئەنجامێکی نوێ سەبارەت بە شێوازی جووڵە و ئاڕاستەگۆڕینی گوڵەکە لەگەڵ خۆردا.

هێلانسۆس ئانسوس، ناوی ئەو گوڵە زەردەیە کە بە گوڵەبەڕۆژە دەناسرێتەوە، شێوەی گوڵەکە لە خۆر دەچێت و شێوازی کارەکەشی پەیوەندی بە خۆرەوە هەیە، ئەم گوڵە لەگەڵ دەرکەوتنی خۆردا گەڵاکانی دەکاتەوە و هەموو کاتەکانی رۆژەکە دوای خۆر دەکەوێت لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا.

بەڵام ئەم پرۆسەیە چۆن روودەدات؟

زانایان لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەیڤێس پێشبینیدەکەن لەدوایین لێکۆڵینەوەیاندا گەیشتبنە ئەو راستییە زانستییەی پرۆسەکە لەرێگەی کارلێکێکی زانستییەوە روودەدات کە ناوی وەڵامدانەوە یان چەمانەوە بەرەو رووناکییە.

کارلێکی زانستیی چەمانەوەی رووناکی بریتییە لە جوڵەی گوڵەکە لەگەڵ رووناکی و خۆردا، گوڵەبەڕۆژە لەگەڵ گەورەبوونیدا بەتەواوی لقەکەی دەچەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ خۆردا جوڵە بکات.

بەشێکی دیکەی پرۆسەکە بریتییە لە کارلێکی جۆرێکی تایبەت لە جینەکانی ناو گوڵەبەڕۆژە لەگەڵ جۆرێکی تایبەتی رووناکی لە خۆردا کە پێیدەگوترێت (فۆتۆترۆپین).

لە بەشێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رووەک و گوڵی ئاسایی توانای جوڵەیان نییە لەگەڵ رووناکیدا، هەرچەندە هەموو رووەکەکان بە رووناکییە بۆ ژیان، بەڵام رووەکەکانی دیکە تەنیا دەتوانن لە یەک لاوە و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سوود لە تیشکی خۆر وەربگرن.