لە ئێوارەی ئەمڕۆوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، مێسنجەر و ئینستاگرام کێشەی تەکنیکیان تێکەوت.
ئێوارەی ئەمڕۆ 5ـی ئازاری 2024، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، مێسنجەر و ئینستاگرام کێشەی تەکنیکییان بۆ دروستبووە و بەکارهێنەران ناتوانن هەژمارەکانی خۆیان بەکاربهێنن
تاوەکو ئێستا، کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبووک دەکات هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر کێشەکە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..